سەحاف: عێراق داواكاری بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی نوێدەكاتەوە

سیاسی
  • 20-07-2023, 21:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق داوای خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بۆ دیراسەكردنی دووبارەبوونەوەی سوكایەتی بە قورئانی پیرۆز نوێكردەوە.
    سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، نوێنەری هەمیشەیی عێراقی لە جەدە راسپارد بۆ نوێكردنەوەی داواكارییەكەی عێراق بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بۆ لێكۆڵینەوە لە دووبارەبوونەوەی سووكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز.
    ئاشكراشیكرد: وەزیر رێنمایی دا بە ناردنی یاداشتێك بۆ كۆمكاری عەرەبی سەبارەت بە پێشهاتەكانی ڕووداوی سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز، و وتیشی: رێوشوێنەكانی حكومەت سەبارەت بە ڕووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە ئایینە ئاسمانیەكاندایە.
    ئاماژەی بۆ ئەوشكرد: رێكارە دیپلۆماسییەكان بەپەلە دەستیان پێكرد بۆ كشانەوەی باڵیۆزخانەكەمان لە ستۆكهۆڵم و كاراكردنی ڕۆیشتنی باڵیۆزی سوید لە بەغداد، و وتیشی: رێوشوێنەكانی وەزارەت بەپەلە بوون بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا.
    جەختیشیكردەوە: دیپلۆماسییەت لە یەكەم ڕووداوی سووكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆزەوە دەستیكرد بە ڕەوتی پەرەسەندنی ڕێكارەكانی، ئێمەش پابەند بووین بە ڕێڕەوی دوولایەنە و فرەلایەنە بۆ دەربڕینی پەرۆشی خۆمان بۆ بەرگریكردن لە پیرۆزییەكان بە شێوەیەكی ڕێكارانە.