بەغداد - INA
سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی بەردەوامی سوتاندنی كۆپی قورئانی پیرۆزی لە سوید كرد، هەروەك پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی حكومەتی عێراق دەربڕی بە داواكردن لە باڵیۆزی سوید بۆ جێهێشتنی وڵات.