جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و باڵیۆزی توركیا رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو

سیاسی
  • 20-07-2023, 20:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و باڵیۆزی توركیا عەلی ڕەزا گۆنای، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، لە شوێنی مانەوەی خۆی، پێشوازی لە عەلی ڕەزا گۆنای باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد، و لە دیدارێكدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانە هێرش و ئیستفزازی سوید دژی هەستی ملیۆنان موسڵمان.
    مەندەلاوی داوای لە یەكێتی پەرلەمانەكانی وڵاتانی ئیسلامی كرد كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی هەڵوێستێكی یەكگرتوو لە بەرامبەر سوید و هەر وڵاتێكدا كە ڕێگە بە سەرپێچیكردنی دژی كتێبی خودای مەزن بدات، و جەختیشكردەوە لەسەر گرنگی هەڵوێستێكی هاوبەش لە نێوان عێراق و توركیا و هەموو وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بەم هەنگاوە نابەرپرسانەی حكومەتی سوید.
    هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە دیدارەكەدا باس لە دۆسیەی ئاو كرا، هەروەها ئەو زیانە زۆرەی كە بە چەند كەرتێكی گەیاندووە، وەك كشتوكاڵ و ئابووری، و جەخت لەوەشكرایەوە كە عێراق پشكی پێویستی خۆی لەو ئاوە ئازادانەی كە لە توركیاوە دێت وەربگرێت، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەی كاری هاوبەش بۆ زانینی پێداویستییە ڕاستەقینەكانی ئاوی عێراق، هەروەك مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە بەشێوەیەك كە ئاسۆی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات و گەل بەرزبكاتەوە و مافی تەواوی عێراق بۆ ئاو گەرەنتی بكات.