فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن

ئەمنی
  • 20-07-2023, 20:06
  • +A -A

    بەغداد - INA

    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد هەموو موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسول، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لە كاتێكدا كەحكومەت پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی پراكتیزە دەستوورییەكان دووپاتدەكاتەوە، لەنێوانیاندا مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە، كە بەرجەستە دەبێت لە چالاكییە جەماوەرییەكان و خۆپیشاندانەكان بۆ شەرمەزاركردنی زیادەرۆیی و پێشێلكارییە دووبارەبووەكانی هەمبەر قورئانی پیرۆز و هێمای دەوڵەت، ئاڵای عێراق، هەروەها لە هەمان كاتدا دووپاتیدەكاتەوە كە بەكارهێنانی مافی دەستووری ڕێگە بە سەرپێچیكردن نادات بە هەموو جۆرەكانییەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، داوایی لە هێزە ئەمنییەكانی كردووە هەموو موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن، هەروەها جەخت دەكاتەوە كە هەر كردارێك لەچوارچێوەی گشتی ئازادی ڕادەربڕین، لە چوارچێوەی سنوورە ڕێگەپێدراوەكانی دەستووردا دەربچێت، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەشێوەیەك كەمافە گشتی و تایبەتەكان بپارێزێت.
    لەسەر ئەم بنەمایە، داوا لە گەلە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكەمان دەكەین، ئەو خراپەكارانە دیار و دەستنیشان بكەن كە هەوڵی بەلابردنی ئەو خۆپیشاندانانە دەدەن لە ئاشتیخوازی و شەرعیەتی یاساییەوە كە دەستوور گەرەنتی كردووە.
    لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە پێویستە لەسەر هەموو كەرتە ئەمنییەكان، بە جۆر و تایبەتمەندییە جیاوازەكانیانەوە، ڕۆڵی نیشتمانی و ئەركی پیرۆزی خۆیان جێبەجێ بكەن بۆ پاراستنی عێراق و گەلەكەی و ئامانجە گرنگەكانی، و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت، بەپێی مەیلی شەرەفی پیشەیی و ئەركەكانیان، و پابەندبوونە نیشتمانی و یاساییەكان.