هاوپەیمانی سەروەری پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ پچڕاندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 20-07-2023, 18:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    هاوپەیمانی سەروەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ سوید ڕاگەیاند.
    هاوپەیمانی سەروەری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: دوای پێشێلكارییە دوبارەبوەوەكان لە سوتاندنی كۆپیەكی قورئانی پیرۆز لە سوید و بەردەوامی و دوژمنكاری حكومەتی سوید لە هەوڵدان بۆ لاوازكردنی پیرۆزییەكانی موسڵمانان، هاوپەیمانی سەروەری ئیدانەی ئەم كردەوە قێزەونانە دەكات.
    ئاماژە بەوەشكراوە: هاوپەیمانی سەروەری پشتیوانی و پشتگیری خۆی بۆ هەموو ئەو ڕێوشوێنانە ڕادەگەیەنێت كە حكومەتی سودانی لەم بارەیەوە گرتوویەتیەبەر، بەتایبەتی پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ سوید، بۆ ئەوەی ڕێگە لەهەموو ئەوانە بگرێت كە هەوڵدەدەن زیان بە هێما و پیرۆزییەكانی ئومەت بگەیەنن.
    بەپێی بەیاننامەكە، هاوپەیمانی سەروەری داوای كردووە، حكومەتی وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی نمونەی حكومەتی عێراق لەبەرچاوبگرن و هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان هەبێت، بۆ بەرگریكردن لە كتێبی پیرۆزی خودا، بۆ ئەوەی دەستدرێژكاران ڕابگرن و سەرپێچیكاران سنووردار بكەن.