بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدی لە پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ سوید كردەوە.
حەلبوسی لەوتارێكدا لە میانی دانیشتنی پەرلەمان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: توڕەیی و ڕەتكردنەوەی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی دا لەڕووی پاراستن و ڕێگەپێدان لەلایەن دەسەڵاتدارانی سویدەوە بۆ پرۆسەی سوكایەتیكردن بەپیرۆزییەكانی موسڵمانان و پێشێلكردنی پیرۆزیەكانی قورئانی پیرۆز.
وتیشی: ئێمە پشتیوانی لە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق دەكەین بۆ بڕینی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ سویددا.