ئەنجومەنی نوێنەران دوای دەنگدان و خوێندنەوەی ژمارەیەك یاسا دانیشتنەكەی هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 20-07-2023, 17:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای دەنگدان و خوێندنەوەی ژمارەیەك یاسا دانیشتنەكەی هەڵبگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پەرلەمان دوای دەنگدان و خوێندنەوەی ژمارەیەك یاسا دانیشتنكەی دواخست، ئاماژەی بەوەشكرد: پەرلەمان دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارە (8) بۆ ساڵی 2006 دا.
    راشیگەیاند: پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی تەواوكرد بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر ڕێككەوتننامەی عەرەبی بۆ ڕێگریكردن و بەرەنگاربوونەوەی كۆپیكردنی مرۆڤ.
    هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بەو ڕێككەوتنە تەواوكرد كە لە 28ی تەمموزی 1994 سەبارەت بە جێبەجێكردنی بەشی یازدەی ڕێككەوتننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە یاسای دەریا واژۆكرابوو.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی هێنا بە ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراقی بە ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی دەستێوەردان لە دەریا بەرزەكان لە ئەگەری ڕووداوی پیسبوونی نەوت لە ساڵی 1969 و پرۆتۆكۆڵی ساڵی 1973ی دەستێوەردان لەسەر دەریا بەرزەكان لە حاڵەتەكانی پیسبوون بە ماددەی جگە لە نەوت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندن رونیشیكردەوە: كە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆتایی هێنا بە ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری زانستی و ڕاوێژكاری لە خوێندنی باڵا و دامەزراوەكانی توێژینەوەی زانستی ژمارە (٧) بۆ ساڵی ١٩٩٧ .