چوارچێوەی هەماهەنگی تەئكید لە پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری بوێرانەی حكومەت دەكاتەوە بۆ پچڕاندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید

سیاسی
  • 20-07-2023, 17:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدی لە پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارە بوێرانەكەی حكومەت بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ سوید كردەوە، و هاوكات داوای لە گەلی عێراق كرد سبەی هەینی خۆپیشاندان بكەن بۆ پشتیوانی لە ئایینی خودا و كتێبە پیرۆزەكەی.
    ئەمینداریەتی گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی توندی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی سوید دەربڕی كە جارێكی دیكە ڕێگە بە توندڕەوێك دەدات كۆپییەكی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراقدا بسوتێنێت.
    بەپێی بەیاننامەكە چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختی لەپشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری بوێرانەی حكومەت كردەوە بۆ پچڕاندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید و كشانەوەی نوێنەرایەتی عێراق لە ستۆكهۆڵم بەهۆی ڕێگەدان بە دووبارەبوونی پێشێلكردن بەرامبەر قورئانی پیرۆز و پێشێلكردنی سەروەری عێراق.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەم بۆنە پڕ ئازارەدا، كە هاوكاتە لەگەڵ مانگی عاشورای حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) داوا لە گەلی عێراق و شوێنكەوتوانی ئەهلی بەیت دەكەین، سبەینێ هەینی خۆپیشاندان بكەن بۆ پشتیوانیكردن لە ئایینی خودا و كتێبە پیرۆزەكەی.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، چوارچێوە هەماهەنگی داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كردووە هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلكارییە ئاشكرایە بەرامبەر پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان، هاوكات داوا لە ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەكات كە هەڵوێستی بەپەلە و توند بەرامبەر سوید بگرنەبەر.