بەغداد - INA
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ستایشی بڕیارەكەی حكومەتی عێراقی كرد بۆ دەركردنی باڵیۆزی سوید.
عامری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: جارێكی دیكە سوید نەریتەكەی خۆی دووبارە دەكاتەوە بۆ ڕێگەدان بە بابەتە سەیرەكان بۆ بێزاركردنی هەستی دوو ملیار موسڵمان و بێزاركردنی پیرۆزییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: دووبارە رێگەدانی دەسەڵاتدارانی سوید بۆ كردەوەكانی كینە و هاندان بووەتە ئاماژەیەك بۆ ئەو ڕۆڵە دوژمنكارانەی كە بە سوید سپێردراوە بۆ بە ئامانجكردنی موسوڵمانەكان.
وتیشی: كە دەستخۆشی لە هەڵوێستی بوێرانەی حكوومەتی عێراق دەكەین، و داواش لە باقی جیهانی ئیسلامی دەكەین كە پەیڕەوی لێبكەن و بە جددی چاو لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سویددا بخشێننەوە لەسەر هەموو ئاستەكان، دیپلۆماسی و ئابووری و ڕۆشنبیری، لەبەر بەردەوامی دەسەڵاتدارانی سوید لەسەر پێشێلكردن و سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام و موسڵمانان.