بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، عەلی موئەیید، مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی لە خاکی عێراق ڕاگرت.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە، کە "سەرۆکی دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، عەلی موئەیید، مۆڵەتی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئێریکسۆن تیلیکۆمی سویدی لە خاکی عێراقدا ڕاگرت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەمە بۆ ئەوە هاتووە کە دەوڵەتی سوید ڕێگای دا قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسوتێنێت".