بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی حکومەت دەربڕی بۆ کشانەوەی نوێنەرایەتی عێراق لە سوید و داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا کرد کە خاکی عێراق بەجێبهێڵێت.
مالیکی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا ڕایگەیاند، "پشتیوانی لە بڕیارەکەی حکومەت دەکەین بۆ گەڕانەوەی نوێنەرایەتی عێراق لە سوید و داوا لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا دەکەین خاکی عێراق بەجێبهێڵێت وەک بەرگریکردن لە پیرۆزی قورئانی پیرۆز و پیرۆزییەکانی ئیسلامی و سەروەری عێراق".
مالیکی داوای لە "وڵاتانی ئیسلامی کرد کە نموونەی هەڵوێستی عێراق لە پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوید و دەرکردنی باڵیۆزەکان پەیڕەو بکەن بۆ ئەوەی ببێتە ڕێگرییەک بۆ هەر کەسێک کە ڕێگە بە دەستدرێژیکردنە سەر ئیسلام و موسڵمانان و هەموو ئایینە ئیلاهییەکان بدات".