بەغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی داوە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد بۆ کشانەوەی بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید. هەروەها داوایەکی ئاراستەی باڵیۆزی سوید لە بەغدا کرد بۆ ئەوەی خاکی عێراق بەجێبهێڵێت،
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ”محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی داوە وەزارەتی دەرەوەی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە سوێد بگەڕێنێتەوە و، باڵیۆزی سوێدیش، بەغدا جێبهێڵێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ سوێد لەسەر دووبارەکردنەوەی رێپێدان بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق”.