ئەنجومەنی نوێنەران دانشتنی خۆی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دواخست

سیاسی
  • 20-07-2023, 14:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگای ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی کورتی فەرمانگای ڕاگەیاندن، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە "ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات".
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمەش بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە بووە".