عێراق سویدی ئاگاداردەكاتەوە کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵدا دەبڕێت ئەگەر ڕووداوی دووبارە سوتاندنی قورئانی پیرۆز ڕوو بدات

سیاسی
  • 20-07-2023, 13:22
  • +A -A

    بەغدا-INA
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد بەمەبەستی تاوتوێكردنی ڕوداوی سوتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد حكومەتی عێراق سویدی ئاگاداردەكاتەوە کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵدا دەبڕێت ئەگەر ڕووداوی دووبارە سوتاندنی قورئانی پیرۆز ڕوو بدات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە” نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد کە وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و جێگری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و سەرۆک ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە خۆ کرد ئەمەش لە پاش پێدانی مۆڵەتی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن وڵاتی سوید-ەوە و پاش ڕوداوی سوتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد”.
     بەپێی بەیاننامەكە لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆنەی ڕووداوی سوتاندنی باڵیۆزخانەکە کرا و بە پێشێلکارییەکی ئەمنی هەژمارکرا کە پێویستە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت و سزاى ئەو بەرپرسانە بدرێت کە کەمتەرخەمبون لە پاراستنی ئاسایش”.
    هەروەه لە میانەی کۆبوونەوە بەپەلەکەدا بڕیاردرا ئەو کەسانەی کە هۆکاربون لە سوتاندنی باڵیۆزخانەکە و دەستگیرکران ڕەوانەی دادگا بکرێن، هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمنیانەی کە کەمتەرخەمبون ڕەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێن،و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگیرێتەبەر، هەر لەم بارەیەوە حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەموو نێردە دیپلۆماسییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژیەک دەبێتەوە کە دژیان بکرێت”.
    لە بەیاننامەكەدا ئەوەیش هاتووە كە ”حکومەتی عێراق دوپاتی کردەوو کە دوێنێ لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە حکومەتی سویدی ئاگادارکردووەتەوە کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سویددا ببڕین ئەگەر ڕووداوی دووبارە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە خاکەکەیدا ڕوو بدات و بە بیانووی ئازادی ڕادەربڕین ڕەزامەندی بە سوتانی بدات، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە کردەوە هاندەرانە پێشێلی پەیماننامە و نۆرمە نێودەوڵەتییەکان دەکەن بە ڕێزگرتن لە ئایین وبيرباوەڕەکان و هەڕەشەیەکن بۆ سەر ئاشتی و هاندانێکە بۆ کلتووری توندوتیژی و کینە”.
    لە كۆتایی بەیاننامەكە هاتووە كە ”عێراق ئیدانەی بەردەوامبوونی دەسەڵاتدارانی سوید دەکات بۆ ئەو هەڵوێستە هاندەرانەی کە دژی باوەڕ و پیرۆزییەکانی ئەوانی ترن”.