بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سەرجەم ئەو فەرمانانەی ڕاگەیاند کە لە ماوەی مانگی حوزەیران دژی خاوەن پلە باڵاکان دەرکراون.
دەستەی دەستپاكی ، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "دیارترین چالاکییەکانی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە ماوەی مانگی حوزەیراندا دەرکردنی (42) فەرمانی دەستگیرکردن و دامەزراندنی دادوەری بووە بەرامبەر ئەوانەی پلە باڵایان هەیە".
و ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو تۆمەتبارانەی کە لە کردەوەی تاونباری دەستبەسەر كراون، ژمارەیان ١٣٨ تۆمەتبار بوون."