سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاوتوێی سێ بابەتی گرنگ دەکەن

ناوخۆ
  • 20-07-2023, 12:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر نەبیل جاسم، سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەگەڵ دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕووماڵی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ د.نەبیل جاسم سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سەردانی بارەگای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دادوەر عومەر ئەحمەد کۆبووەوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و سەرخستنی پرۆسەی دیموکراسی و ڕووماڵکردنی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوو".