بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، سەردانی پارێزگای دیوانیەی کرد بۆ بەسەركردنەوە و چاودێری كردنی دۆخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە پارێزگاکەدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ،تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی سەردانی پارێزگاری دیوانییەی کرد و لەگەڵ پارێزگاری دیوانیە، مەیسەم عەبدولئیلا کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی تەندروستی پارێزگاکە و دابینكردنی پێداویستییەکانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکردن بوو لەسەر واقیعی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کە لە پارێزگاکەدا پێشکەش دەکرێن و پێداویستییەکانیان، و تەواوکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان کە لە قۆناغی دروستکردندان تاوتوێی كران"، جەختیشیکردەوە "بەرنامەی حکومەت گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی تەندروستی بە تایبەتی پارێزگاری دیوانیە دەدات، هەروەها جەختکردنەوە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران لەسەر گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە پارێزگاکە و پەرەپێدانیان".
ڕوونیشیکردەوە، "پلانی وەزارەت بریتییە لە دامەزراندنی سەنتەری چارەسەری وەرەمی شێرپەنجەیی لە پارێزگاکە و تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانە دواکەوتووانەی لە قۆناغی دروستکردندان، هەروەها نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی نەخۆشخانەکانی ئێستا".
بەپێی ڕاگەیاندراوەكەئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "ناوەندی تەندروستی نوێ بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی هەیە کە لە پارێزگاکە دادەمەزرێن"، ئاماژەی بەوەشکرد "قۆناغی داهاتوو شایەتی پەرەسەندنی دۆخی تەندروستی دیوانیە و پێشکەوتنی بەرچاوی لە خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگاکەدا دەبێت".