د. دلزار حەمە ساڵح : لە رۆژی جیهانی شەتڕەنج ئێمە یەك خێزانین

وەرزش
  • 20-07-2023, 10:57
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 20-7-2023 رۆژی جیهانی شەتڕەنجە وبەم بۆنەیەوە دكتۆر دلزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و گوتی : سەرەتا رێز و خۆشەویستی بۆ تەواوی شەتڕەنج زانان كە لە ماوەی زیاتر لە (35) ساڵی ئاشنابوونم بەو یاریە جوانە و ناسیم كە زۆربەیان گەیشتنە لوتكە لەسەر ئاستی وڵات و جیهان و وڵاتانی تر،شەتڕەنج یاریەكە سنورەكان دەشكێنێت و دەڵی منیش وەك ئێوە هەم و ئەوەتا وڵات و شوین نەما ئێمە نەناسێت و جوانترێن پەیامی ژیری تاكی كورد نە گەیەنێ كە ئەوەش ڕەنگە بە زۆری كایەكانی تر نەكرابی وە كارێكی ئاسان نەبوە ئەگەر هاوكاری دڵسۆزان نەبا و كەواتە پەیامێكی پاك و دەستكەوتی زۆری زێرین پێشكەشە بە تەواوی وڵات ج لە پێگەیاندنی زۆرترن تاك بی و كردنەوەی گەورەترن كتێبخانەی شەتڕەنجی و كردنی بە وانەیەكی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی و قۆناغەكانی تر و پەیمانگاكان و تا دەگاتە زانكۆ.
    سەبارەت بەو هەوڵانەی لەجیهان بۆ دامەزراندنی شەتڕەنج درابوو دكتۆر دلزار حەمەساڵح گوتی : چەندین هەوڵ درا بۆ دامەزراندنی ڕێكخراوێك بۆ ڕێكخستنی شەترەنج لەسەر ئاستی جیهانی پێش دامەزراندنی فیدراسیۆنی جیهانی شەترەنج، بۆیە هەوڵێك درا لە مانگی نیسانی ساڵی 1914 لەناوچەی (قەدیس) شاری سانت بیتربێرگ لە یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو،هەروەها لە شاری مانهایم لە ئەڵمانیا ساڵی 1914هەولێكی تر هەبوو بۆ دامەزراندنی یەكێتی شەتڕەنج،هەروەها لەساڵی 1920 لە گۆتنبێرگ هەوڵێكی تر درا بۆ هەمان مەبەست،هەروەها لە ساڵی 1922 پاڵەوانێتی جیهانی لە بەریتانیا بەڕێوەچوو و دوای پاڵەوانێتییەكە گەورەكە شەترەنجزانی ڕووسی (بۆرۆڤسكی) دوای دوو ساڵ لە ساڵی 1924 بڕیاریدا دا پاڵەوانێتییەكە لە فەڕەنسا بەرێوەبچێت.
    پاڵەوانێتییەكە لە (13) تەمموزی ساڵی 1924 لە پاریس دەستیپێكرد و زۆرێك لە تیپ و تاكەكان شوێنەكانیان بەدەستهێنا،لە میانی پاڵەوانێتییەكەدا (پیێر فۆنسینت) فەرەنسی بیرۆكەی پەرەپێدانی یەكێتی نێودەوڵەتی شەترەنجی فەرەنسی وەك فیدراسیۆنێكی شەترەنجی جیهانی پێشنیار كرد و لە ڕۆژی یەكشەممەدا بوو وكرا بە كار بۆ جێ بەجێكردنی.
    هەوروەها سەبارەت بە مێژوو و سەرهەڵدان و رۆژی جیهانی شەترەنج دكتۆر دلزار گوتی : ڕۆژی جیهانی شەترەنج ڕۆژێكی نێودەوڵەتییە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یاری شەترەنج، بەو پێیەی بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 12ی كانوونی دووەمی 2019 لە 20ی تەمموزدا بەڕێوەدەچێت، ئەم بەروارە لەژێر دەستپێشخەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج پەسەندكرا، كە لە ساڵی 1966ەوە ئەم ڕۆژە دەگێڕێت كە ئەم بەروارە هەڵبژێردرا چونكە هاوكاتە لەگەڵ بەرواری دامەزراندنی یەكێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج لە پاریس لە ساڵی 1924،كە لەژێر ناونیشانی (جینس ئۆنا سۆمۆس) كە ئەمە ووشەیەكی لاتینیە بەمانای (ئێمە یەك خێزانین).
    هەروەها دكتۆر دلزار گوتی : لەساڵی 1924 كە یەكێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج دامەزرا،بەڵام لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC) ساڵی 1999 دانی بە یەكێتی نێودەوڵەتی شەڕەنج نا و تا ساڵی 2020 (195) وڵات ئەندامی یەكێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنجن.
    سەبارەت بە گرنگی ئەم رۆژە دكتۆر دلزار گوتی : نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چەند ڕەچاوكردنێك یادی ڕۆژی جیهانی شەترەنجی هەڵبژارد، لەوانە توانای وەرزش بۆ شكاندنی بەربەستەكان و بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی، بەشداریكردنی لە پێشخستنی پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام و ڕۆڵی شەترەنج بە تایبەتی، كە تێچووی كەم و بەردەستە بۆ پراكتیزەكردن لە شوێنی جۆراوجۆر بەبێ ڕەچاوكردنی بەربەستەكان، لەوانەش یەكسانی جێندەری و بەهێزكردنی ژنان و كچان.
    لەكۆتایش دكتۆر دلزار گوتی : كوردستان وعێراق مێژووێكی گەورە و گرنگیان هەیە لە یاری شەتڕەنج،دەتوانم بڵێین پێناسیەكی بەرچاو و ژمارەیەكی قورسی شەتڕەنج ئاسیا و ناوچەكەین،ئومێد دەكەم زیاتر وباشتر وچاكتر پێشبكەوین،بە هەوڵ وكۆششی هەمولایەك.