بەغداد - INA - حەسەن فەواز
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە كۆبوونەوەكانی گروپی ئۆپێك سەرنجیان خستە سەر پڕۆژەی یەكگرتووی باشوور لە عێراق كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكان.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق دووەم وڵاتی ئۆپێكە لەڕووی بەرهەمهێنانی نەوت و بەشداری چالاكانەی لە سەرجەم كۆنفرانسەكاندا و وەك ئەندامی سەرەكی ئەم ڕێكخراوەش حسابی بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی نەوت پاڵپشتی بڕیارەكانی ئۆپێك دەكات، بە پابەندبوون بە ڕێژەی بەرهەمهێنان كە بە شێوەیەكی سەرەكی ئامانجیان سەقامگیركردنی نرخی بازاڕی جیهانییە، هەروەها پاراستنی بەرهەمهێنان لە بازاڕدا لە ئاستی پێویستدا بە شێوەیەك كە گەرەنتی بەرژەوەندی بەرهەمهێنەر، بەكاربەر و وەبەرهێنەر بكات.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكانی ئۆپێكدا سەرنجەكان چڕكرایەوە لەسەر پڕۆژەی یەكگرتووی باشوور لە عێراقدا، بەو پێیەی بە پڕۆژەیەكی ستراتیژی بۆ وڵات دادەنرێت.
پرۆژەی یەكگرتووی باشوور، بەگوێرەی وەزارەتی نەوت، كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە (گەشەپێدانی كێڵگەكانی بن عومەر و ئەرتاوی، پڕۆژەی هاوبەشی دابینكردنی ئاوی دەریایی، فراوانكردن و پەرەپێدانی سیستەمی عەمباركردن و گواستنەوە و هەناردەكردن ، هەروەها دروستكردنی دوو یەكە بۆ پرۆسێسكردن و بەرهەمهێنانی غازی پەیوەندیدار).