بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی بكوژی شۆفێری بارهەڵگرێك لە بەغداد ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بۆ بەدواداچوونی داواكراوان و كەسانی دەرەوەی یاسا، دەزگای هەواڵگری لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بانگەوازێكی بەپەلەی پێگەیشت، كە تێیدا ئاماژە بەوەكرا، شۆفێری بارهەڵگرێك لە بەسرە كوژراوە و ئۆتۆمبێلەكەشی دزراوە، دەستبەجێ تیمێكی هەواڵگری تەكنیكی پێكهێنرا و لە بۆسەیەكی تونددا بكوژەكە دەستگیركرا و دەست بەسەر بارهەڵگرە دزراوەكەشدا گیرا.
ئاماژە بەوەشكراوە: كۆنوسی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی ئۆتۆمبێلەكە و چەكی تاوانەكە ئامادەكرا، هەروەها تۆمەتبار ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كرا بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، دەزگای هەواڵگری داوا لە هاوڵاتیانی بەڕێز دەكات زانیاری لەسەر هەموو ئەو كەسانەی لە یاسا دەرچووە بگەینن، بە پەیوەندیكردن بە هێڵی گەرمی بێبەرامبەر 144.