هەولێر/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی،پێشوازی له فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چارشه‌ممه 19/7/2023 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی جه‌نه‌رال ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنی پێشمه‌رگه و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كرا و بیروڕایان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی خرانه به‌ر باس.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو كێشه و به‌ربه‌سته‌كان، هه‌موو هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و سوپاسی ڕۆڵ و هاندانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی خاوبهش تاوتوێ كران.