ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزرارەتی دارایی دەكات پارەی ئەمساڵی جوتیاران خەرج بكات

  • 30-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: رەزامەندبوون لەسەر خەرجكردنی پارەی ئەمساڵی جوتیاران لە ماوەیەكدا كە لە (15) رۆژ زیاتر نەبێت لەدوای ئەوەی بەرهەمكانیان رادەستی حكومەت دەكەن. لەوبارەیەوە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی راسپاردووە پارەی ئەمساڵی جوتیاران كە بڕی 500 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە خەرجبكەن لەماوەیەكدا كە لە (15) رۆژ زیاتر نەبێت لە دوای رادەستكردنی بەرووبوومەكەیان بە حكومەت.