بەغداد - INA
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە ئاوی خواردنەوەو تەرخانكراو بۆ پلانی كشتوكاڵی هاوینە بۆ هەموو عێراق مسۆگەركراوە، و ئەماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕێوشوێنە بەهێزەكان بەشدارییان كرد لەهۆشیاركردنەوەی بەكارهێنانی ئاو، و هاوكات چەند چارەسەرێك بۆ ناوچە دوورەكان ئاشكرا كرد.
خالد شەماڵ وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆگای ستراتیجی ئێستا كەمترینە لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا،و وتیشی: وەزارەت ئەو پلانانەی دایناوە بەسە بۆ دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئاوەی خواردنەوەو تەرخانكراو بۆ پلانی كشتوكاڵی هاوینە بۆ هەموو عێراق مسۆگەركراوە، و بەشێوەیەكی عەقڵانی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
رونیشیكردەوە: ئەو هەڵمەتەی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و ئەنجومەنی دادوەری ئەنجامدرا بۆ لابردنی خراپ بەكارهێنان و مامەڵەكردن لەگەڵیان بە توندی، بەشداریكرد لە هۆشیاركردنەوە بەكارهێنانی ئاو.
ڕاشیگەیاند: پاڵپشتی بێسنووری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ مەلەفی ئاو و كەرتی سەرچاوەكانی ئاو، بەشداریكرد لە پاڵنەرێكی زیاتر بۆ هەموو كادیران و هێزی تیمی دانوستانكاری عێراقی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
ڕوونیشیكردەوە: وەزارەت سیاسەتێكی توندی دابەشكردنی ئاو جێبەجێ دەكات و وتیشی: دەستەی گشتی ئاوی ژێر زەوی سەر بە وەزارەت بیر هەڵدەكەنێت لە ناوچە دوورەدەستەكان كە ناتوانرێت ئاوی سەرزەوییان پێی بگات، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە پێویستیان پێیەتی.