بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی خێزانێكی ڕاگەیاند كەبە سواری بەلەمێك دزەیان كردبووە ناو عێراق و مادەی هۆشبەریان پێبوو كە بە ٦ كیلۆ مەزەندە دەكرێت.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چورچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ كە بریتیە لە هەڵوەشاندنەوە و بەدواداچوونی تۆڕەكانی ماددە هۆشبەرەكان، هەروەها دوای ئەوەی مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری بەدواداچوونیان بۆ هێڵی سنووری عێراق لە باشووری عێراق كرد، زانیارییان دەستكەوت لەسەر دزەكردنی گروپێك بۆ ناو عێراق لە ڕێگەی بەكارهێنانی بەلەمێك بە شێوەیەكی نایاسایی، و یەكسەر تیمێكی كار پێكهێنرا و گواسترایەوە بۆ شوێنی چاوەڕوانكراو.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە بۆسەیەكی تونددا، كاتێك دزەپێكەرەكان دەستگیركران، تەقە بەرەو مەفرەزە كرا لەلایەن كەسانێكەوە لە ئۆتۆمبیلێكەوە لە دیوی عێراقەوە كە چاوەڕوانی گەیشتنی بەلەمەكە بوون، و مەفرەزەكانمان وەڵامییان دایەوەو بەوهۆیەوە یەكێك لە دزەپێكەرەكانیان برینداركرد، دواتر دەستگیركران، و دەركەوت خێزانێك بوون كە لە ژن و پیاوێك پێكهاتبوون، كاتێك دەستیان كرد بە ڕووپێوی ناوچەكە بە دوای ئەو ئۆتۆمبێلەی كە تەقەی كردووە، دەركەوت كە لە نزیك شوێنی ڕووداوەكە وەستاوە لەكاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەدا، كۆمەڵێك مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە كە بە 6 كیلۆ مەزەندە دەكرێن و دەستیان بەسەردا گیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو هێزە لە مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری لە كاتی ئاڵوگۆڕی تەقەدا كارمەندیان بریندابوو، هەروەها ڕاپۆرتی بنەڕەتی ڕێكخرا، هەروەها تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە دەزگای هەواڵگری داوا لە هاووڵاتیان دەكات پەیوەندی بكەن و زانیاری لەسەر سەرجەم كەسانی دەرەوەی یاسا بدەن لە ڕێگەی پەیوەندیكردن بە ژمارە گەرمی بێبەرامبەر 144.