وەزیری نەوت: عێراق پێشوازی لە كۆمپانیا سعودییەكان دەكات

ئابوری
  • 19-07-2023, 19:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق پێشوازی لە كۆمپانیا سعودییەكان دەكات.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت پێشوازی كرد لە محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئەلبراهیم یاریدەدەری وەزیری وزە بۆ كاروباری نەوت و گاز لە شانشینی سعودیە و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری وەزارەتی وزە و كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، عەبدولغەنی پێشوازی لە هەماهەنگی و هاوبەشی و وەبەرهێنان لەگەڵ برایان لە سعودیە كرد بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوت و وزە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەم كۆبوونەوەیە تەواوكەری بەردەوامبوونی ئەنجامەكانی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانە بۆ شانشینی سعودیە و خواستی هەردوو وڵات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، ئەوە جگە لە خێراكردنی گۆڕینی پرۆژە هاوبەشەكان بۆ جێبەجێكردنی كرداری ڕاستەقینە، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەلی برا بكات.
    هاوكات عەبدولغەنی باسی لە پەیوەندییە جیاوازەكانی نێوان عێراق و سعودیە كرد كە پێشكەوتنێكی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و عێراق پێشوازی لە كۆمپانیاكانی سعودیە دەكات بۆ وەبەرهێنان و بەشداریكردن لە پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و گاز و ژێرخان و هتد .
    لای خۆیەوە یاریدەدەری وەزیری وزە بۆ كاروباری نەوت و گاز لە شانشینی سعودیە سڵاوی شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان و خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی كۆمەڵێك پڕۆژەی هاوكاریی دوولایەنە لە نێوان هەردوو وڵاتی برا لە كەرتی نەوت و وزەدا گەیاند.
    ئەلبراهیم رایگەیاند: شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق گفتوگۆیان كردووە و ژمارەیەك دەرفەتی وەبەرهێنان لە كەرتی گاز و نەوت و شوێنەكانی گەڕان و پاڵاوتگە و ئەوانی دیكە پێداچوونەوەیان بۆ كراوە، و وتیشی: هیوادارین لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕێككەوتنێك لەسەر چەند پڕۆژەیەك بكرێت.