بە ژمارە .. كۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزبە تۆماركراو و دەنگدەرانە ڕادەگەیەنێت كە تائێستا داتاكانیان نوێكردووەتەوە

ناوخۆ
  • 19-07-2023, 17:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: جەختكردنەوەی حكومەت هەیە كە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، و هاوكات ئاماری ژمارەی ئەو پارتە تۆماركراو و دەنگدەرانەی ئاشكراكرد كە تا ئێستا داتاكانیان نوێكردووەتەوە.
    عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەی ئەم دواییەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران و سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجومەن، تەئكیدیكردەوە: كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران جەختی لە پابەندبوون بە وادەكانی خشتەی ئۆپەراسیۆنەكان كردەوە.
    راشیگەیاند: كۆمسیۆن جدییە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا بەهۆی دڵنیاییەكانی حكومەتەوە، هەروەها هەر درێژكردنەوەیەك لە هەر بەشێكی خشتەكە كاریگەری دەبێت لەسەر بەشەكانی تری خشتەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: داتای زیاتر لە 120 هەزار دەنگدەر لە سەرەتای پرۆسەی نوێكردنەوە لە 9ی تەمموزەوە تا ئێستا كراوە، و وتیشی: ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی مافی دەنگدانیان هەیە 15 ملیۆنە كە كارتی بایۆمەترییان هەیە و دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكەن، هەروەها 3 ملیۆن كەس كارتی ئەلیكترۆنییان هەیە كە دەبێت نوێبكرێتەوە و ناتوانرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەكاربهێنرێت، بۆیە زۆربەیان سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن دەكەن.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو حزبانەی داوایانكردووە ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پارێزگاكان گەیشتووەتە 270 حزب.
    رونیشیكردەوە: دەستەی كۆمیسیاران 11 حزبی مۆڵەتپێدراو و مەرجداریان پەسەندكرد، بەمەش ژمارەی حزبەكان بۆ 281 لایەن زیاد دەكات، هەروەها 8 بۆ 9 حزبی دیكە ڕێوشوێنەكانیان تەواو كردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا مۆڵەتی دیكە دەبینین بۆ ئەو حزبانەی كە مەرجەكانیان تێدایە.