بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە پێویستی سیستەمی پلەبەرزكردنەوەی ئەكادیمی كردەوە كە تەنها لە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكاندا سنووردار نەبێت، بەڵكو بۆ كۆنگرە واقیعییەكان بگەرێتەوە كە دەستپێشخەری و چالاكییەكان ڕادەكێشن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆكان و ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا.
لە سەرەتای دیدارێكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە خوێندنی باڵا ئەو كەرتە بووە كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە لە سەردەمی شەڕ و گەمارۆدان و قۆناغی داگیركاری و دۆخی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها گرنگی خوێندن و پەیوەستبوونی بە سوودی هەموو بوار و كەرتەكان، و ڕۆڵی لە بنیاتنانی كۆمەڵگا و تاكدا ڕوونكردەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونیكردەوە: كە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت كە لەسەر بنەمای خوێندنەوەیەكی واقیعیانە بۆ پێداویستییەكانی هاووڵاتیان دانراوە، هێشتا پێویستی بە پشتگیركردنی فێركردن هەیە لە هەموو لایەن و پلانەكانیدا، و هەروەها ئاماژەی بەستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و فێركردن دا بۆ ساڵانی (2022- 2030)، كە پێویستی بە میكانیزمی جێبەجێكردن هەیە بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سودانی كێشەی ناتەواوی بەرهەمەكانی خوێندنی باڵای بۆ پێداویستییەكانی بازاڕی كار دەستنیشان كرد، و نەبوونی پێویستی بە هەندێك پسپۆڕی كەبووە بارگرانی لەسەر دەوڵەت، لە كاتێكدا پیشەی نوێ و پێشكەوتوو هەن كە پێویستیان بەئامادەكاری و وەبەرهێنانی هەیە. هەروەها جەختی لە پێویستی گرنگیدان بەو تایبەتمەندیان كردەوە كە ئابووری و دامودەزگاكانمان پێویستیان پێ هەیە، و زانكۆكان ببنە گۆرەپانێك بۆ چارەسەركردنی كێشە ڕاستەقینەكان و پەرەپێدانی سیستەمەكان لە بواری حوكمڕانیدا، و چارەسەركردنی كێشەی فراوانبوون و ئیستسناكان كە بەشێوەیەكی نەرێنی كاریگەرییان لەسەر وریایی زانستی هەبووە.
هاوكات سودانی جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی ستاف و دانانی تاقیكردنەوەی ڕاستەقینە كە شایستەیی دروست دیاری دەكات، و دوورخستنەوەی دامەزراوەی پەروەردەیی لە فشارە سیاسییەكان، هەروەها تەكەزی لە پێویستی سیستەمی پلەبەرزكردنەوەی ئەكادیمی كردەوە كە تەنها لە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكاندا سنووردار نەبێت، بەڵكو بۆ كۆنگرە واقیعییەكان بگەرێتەوە كە دەستپێشخەری و چالاكییەكان ڕادەكێشن، هەروەها پێویستی سوودوەرگرتن لە خوێندكارانی سكۆلەرشیپ بە دانانی لە شوێنی گونجاودا كە سوودی خوازراو لە سكۆلەرشیپەكەیان بەدەستبهێنن.
هەروەها سەرۆك وەزیران گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورتی پلانی وەزارەت بۆ باشتركردنی واقیعی فێركردنی گرت، لەگەڵ پێشنیار و دیدگای ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكان.