بەغداد - INA
پۆلیسی گشتی فریاكەوتن، ئەمڕۆ چوارشەممە، پلانی بەپەلەی بۆ دەورییەكانی لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕاگەیاند و هاوكات ئامانجی بڵاوكردنەوەی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ دەورییەكانی لە هەردوو ناحیە كەرخ و ڕەسافە ڕوونكردەوە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی پۆلیسی گشتی فریاكەوتن عەقید عودەی محەمەد ساڵح، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بە هەوڵی وەزیری ناوخۆ و یاریدەدەری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و بە سەرپەرشتی مەیدانی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی فریاكەوتنەوە، لە دوێنێوە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پرادۆ 2023 لە شەقامەكانی بەغداد لە هەردووبەری كەرخ و رەسافە بڵاوكراونەتەوە، و وتیشی: ئامانج لەم بڵاوكردنەوەیەدا وەڵامدانەوەی خێرای بانگەوازی هاوڵاتیانە، هەروەها هاوسەنگكردنە لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت سورە لەسەر دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ سەرجەم پارێزگاكان لە ڕۆژانی داهاتوودا، بەتایبەتی كە دەورییەكانی فریاكەوتن كە نزیكترینن لە هاوڵاتیانەوە.
راشیگەیاند: پلانی زۆر ئامادەكراوە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەسەندنی تەكنەلۆژیای جیهانی، لەڕێگەی خولی مۆدێرن و فراوانكردنی بەدالەی ژمارە 104، بە هاوكاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان، و وتیشی: پلانی بەپەلە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەلایەن دەورییەكانی فریاكەوتنەوە بەدی دەكرێن.
[spoiler][/spoiler]