بەغداد - INA
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا سویدییەكەی جەختیكردەوە، لە پێویستی ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی كردەوەی دژ بە ئیسلام و قورئانی پیرۆز.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا سویدییەكەی، تۆبیاس بیلسترۆم ئەنجامدا، و وتیشی: لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەڕەشەی دووبارەكردنەوەی كردەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز سبەینێ پێنجشەممە 20 تەممووزی 2023 لەگەڵ كەسێكی دیكەی عێراقی لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆكهۆڵم گفتوگۆی لەسەر كرا.
وەزیری دەرەوە جەختیكردەوە: لە مەترسی ئەم هەڵوێستانە و دووبارەكردنەوەیان، كە ئاماژەیە بۆ كرداری سیستەماتیكی، و وتیشی: قورئانی پیرۆز ڕەگ و ڕیشەی لە دڵی زیاتر لە دوو ملیار موسڵمان لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.
حسێن داوای لە حكومەتی سوید كرد ڕێگری بكات لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارە هێرشبەرانە و دووبارەبووانە دژ بە ئیسلام و قورئانی پیرۆز، هەروەها ڕووبەڕووی ئەو جۆرە كردەوە وروژێنەرانە ببنەوە كە هاندەری توندوتیژی و ڕق و ڕەگەزپەرستی و توندڕەوی دەبن، كە ناتوانرێت بخرێتە چوارچێوەی بازنەی ئازادییەكان.
هەروەها ئاماژەیكرد: بە گرنگیی هەبوونی هەڵوێستێكی نێودەوڵەتی پتەو بەرامبەر بەو بنەمایە لەسەر بنەمای یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەكان كە ڕێگری لە سووكایەتیكردن و هێرشكردنە سەر ئایینەكان و كتێبە پیرۆزەكان و بیروباوەڕەكان دەكەن.
تەئكیدیشی لە پەرۆشی حكوومەت و خەڵكی عێراق كردەوە بۆ ئاسایش و سەلامەتی ئەو نێردە دیپلۆماسییانەی نیشتەجێن لە بەغدا، لەناویاندا نوێنەرایەتی شانشینی سوید، و هەروەك جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین بەپێی پێوەرە دەستووری و یاساییەكان كردەوە بە شێوەیەك كە سەرپێچی نەبێت بۆ سەر بۆ ئایینەكان یان ئازادی بیروباوەڕ.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوید، ئیدانەكردنی حكومەتی وڵاتەكەی بۆ ئەم كارە دەربڕی، و تەئكیدی لەوەشكردووە: كە حكومەتی سوید بە توندی ئەو جۆرە كارانەی دژە ئیسلام ڕەتدەكاتەوە، و بە هیچ شێوەیەك پشتگیری و تەسلیمی ئەو بۆچوونانەی دژی ئیسلام نابێت كە كەسی پەیوەندیدار لەم ڕووداوەدا دەریبڕیوە، هەروەها ناوبراو پابەندبوونی حكومەتی سویدی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆكهۆڵم نوێكردەوە.