بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی بڕیاریدا دوو گۆڕەپان بۆکاری هەواڵگری دروست بکات، هاوکات تاوتوێی ڕاپۆرتی هەڕەشە و تەحەددیاتەکانی بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە، "قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانیی کرد، بە ئامادەبوونی سەرکردە و فەرماندكانی نوێنەرانی دەزگا هەواڵگرییەکان و دەزگاکان"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "کۆبوونەوەکە ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ئەو ئەنجامانەی بوو کە دوای پەسەندکردنی فەزای کاری هەواڵگری بۆ وەرزی دووەمی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ بەدەست هاتوون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێشنیارێک کردووە بۆ دروستکردنی دوو شوێنی کارکردنی هەواڵگری بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی".
و لە درێژەی قسەکانیدا، "هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بڕگەکانی ڕاپۆرتی هەڕەشە و تەحەددیاتەکان بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرا بۆ ساڵی 2024"، ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکە ڕاسپاردەی پێویستی بۆ لیژنەی ئامادەکاری دەرکرد بۆ کۆتاییهێنان بە ڕاپۆرتەکە، وەک ئامادەکارییەک". بۆ پێشکەشکردنی بە سەرۆکوەزیران”.