سەرۆک وەزیرانی: ڕێککەوتنە هاوبەشە ستراتیژیی نوێنەرایەتی نەخشەیەکی ڕوون دەکات بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا

سیاسی
  • 19-07-2023, 16:17
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی،سەرۆکی ئەنجومی وەزیران دووپاتیکردەوە کە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نوێنەرایەتی نەخشەی کار دەکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەت کاردەکات بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”سەرۆکی ئەنجومی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانى بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە پێشوازی کرد لە وەزیری سوپاکانی فەڕەنسا سباستین لیکۆرنۆ و شاندی یاوەری”.
    بەپێی راگەیەندراوەكە ”لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەلی پەرەپێدانیان کرا لەسەر ئاستی ئاسایش و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا”، هەروەها ”لە چوارچێوەی ڕاوێژ و ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای هێزە ئەمنییەکانی عێراق و جەختکردنەوە لە بەردەوامی هەماهەنگییە دوو قۆڵییەکان بۆ بەردەوامبوون لە مەشق و هەماهەنگی لە بواری پڕچەککردن و ئاڵوگۆڕی زانیاریدا”.
    جێگای باسە”لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی فەڕەنسای کرد بۆ پشتیوانی کردنی هێزە عێراقێکان و ئاماژەی بەو (ڕێککەوتنە هاوبەشە ستراتیژییە کرد) کە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ فەڕەنسا لە مانگی یەکی ڕابردوودا واژۆکرا، و نوێنەرایەتی نەخشەیەکی ڕوون دەکات بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایش و وزە و ڕۆشنبیری و پەروەردە و ئەوانی تردا”.
    هەروەها سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە حکومەت کاردەکات بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ قۆناغی دوای جەنگ دژی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش، چونکە لەم قۆناغەدا گەشەیەکی بەرچاو دەبینرێت لە تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هەموو بەشە سەربازییە جیاوازەکاند”.
    راگەیندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە سەرۆك وەزیران 
    باسی لە بایەخدانی حکومەت کرد بە بابەتی ڕاهێنان و چەک، و ئارەزووی هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لەم ڕووەوە بەتایبەتی لە بواری هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری و پیشەسازی سەربازیدا، و جەختی کردەوە لەوەی کە هەماهەنگی لەگەڵ فەڕەنسادا تەنها لە ڕووی ئەمنییەوە نیە بەڵکو بۆ چەندین بواری تر درێژ دەبێتەوە لە ژێر سێبەری بەردەستبوونی دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ گرێبەستێکی هاوبەش کە یەکخستنی نێوان هەردوو وڵات باشتر دەکات”.
    بۆیە ”لەلای خۆیەوە وەزیری سوپاکانی فەڕەنسا سڵاوی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنی گەیاندە 
     سەرۆکی ئەنجونومەنی وەزیران و جەختی لە ئامادەبونی حکومەتی فەڕەنسا کردەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ڕاهێنان و پڕچەککردن پەرەپێدانی توانادا و ئاماژەی بە ئامادە بونی حکومەتەکەی کرد لە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی عێراق و پەرەپێدانی هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵیدا”.