بەسرە - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممەی ڕاگەیاند.
عیدانی، لە لێدوانێکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، "بڕیاردرا دەوامی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە، لە پارێزگا ڕابگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە".
دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکرد، لە میانی ڕاگەیاندی ڕۆژانەیدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، کە پارێزگای بەسرە سبەی ٥٠ پلەی سەدی تۆمار بکات.