وەزارەتی نەوت ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر ناردنی نەوت بۆ ئوردن

ئابوری
  • 19-07-2023, 16:11
  • +A -A

     بەغدا - INA - محەمەد تاڵبی

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوت وەڵامی هەواڵی دابەزینی ڕێژەی ناردنى ڕۆژانەی نەوت لە رێگای بارهەڵگر بە لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ترێبیل لەگەڵ ئوردن دایەوە.
    عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕایگەیاند، "بڕی دیاریکراو هەیە بۆ دابینکردنی نەوت لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە گرێبەستی لەگەڵ کراوە، بۆ نموونە ئەمڕۆ 20 تانک ڕەوانەكراوە، لە ڕۆژی دواتردا ٥٠ تانکی و هتد، بەپێی ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ کراوە”.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق بڕی دیاریکراوی گرێبەستی هەیە بۆ دابینکردنی لەگەڵ ئوردن"، ئاماژەی بەوەشکرد، "میکانیزمەکانی دابینکردن بەپێی دۆخەکە و بەپێی مەرجەکانی گرێبەستەکە ئەنجامدەدرێت".
    وتیشی، "وەزارەتی نەوت ئاماری هەناردەی نەوتی عێراقی هەیە کە مانگانە لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە".