بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەکانی شاندی حەجی عێراقی و بەدەستهێنانی خەڵاتی "لەبەیتم"ی بەرز نرخاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە "حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆکی دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرە، سامی مەسعوودی و ستاف پێشکەوتووەکانیكرد بەمەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی وەرزی حەج و گەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی عێراقی”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران "پێزانینی بەرزی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی نوێنەرایەتی حەجی عێراق بۆ دانانی عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی ئیسلامی لەڕووی خزمەتگوزاری و ڕێکخستن بۆ میوانانی ماڵی خوا دەربڕی و پیرۆزبایی لە "دەستەی حەج و ستافەکەی کرد بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئەرکەکە (بۆ باشترین ئەرکی زیارەت کە زۆرترین ڕێژەی لە ستاندارد و تایبەتمەندییەکان) پێشکەش دەکرێت بۆ ئەم وەرزە.