بەغدا- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هيام یاسری وەزیری گەیاندن لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی تاوتوێی پڕۆژەی ناساندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لەڕێگەی بۆشایی ئاسمانەوە کرد، هاوکات یاسری بەردەوامبوونی گرێبەستکردن لەسەر پڕۆژەکە پشتڕاستکردەوە.
وەزارەتی گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە، "لە درێژەی هەوڵەکانیدا بۆ خێراکردنی هێنانەکایەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگەی بۆشایی ئاسمانەوە، وەزیری گەیاندن، هیام یاسری، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەران کۆمپانیای جیهانی یەک وێب، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەت و پێکهاتەکانی"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان کردووە و باسیان لە لایەنە تەکنیکی و ئەمنییەکانی پڕۆژەکە و ئەو میکانیزمانەی کە بەکارهێنراون بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگەی بۆشایی ئاسمانەوە لە عێراق.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە یاسری ، سەرنجی بۆ "ژمارەیەک تێبینی گرنگی پەیوەست بە هێڵەکانی کاتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان بەگوێرەی دیدگای وەزارەت بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوە خزمەتگوزارییەکان و تەکنیکەکانی پێشکەشکردنی بەشێوەیەکی کارا و بە نرخێکی گونجاو بۆ بەکارهێنەران لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە لایەنە ئەمنییەکان."
جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەت بەردەوامە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان لەم بوارەدا، بە ئامانجی بەدەستهێنانی کێبڕکێ و بەدەستهێنانی باشترین خزمەتگوزاری".