بەغدا - INA - حوسێن عەمار
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ یانەی شورتە لە ئەرکی داهاتوویدا لە یارییەكانی پاڵەوانێتی عەرەبی، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت، ڕاگەیاند و ستایشی ئاستە گەورەکەی یانەی شورتەی كرد لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی عێراقی.
شەمەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، "یانەی شورتە بەشێوەیەكی نایاب لە ماوەی درێژی خولی نایابی عێراقی ئەنجامدا بۆیە شایەنی بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە بوون.
"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم دەستكەوتە دەرئەنجامی هەوڵەکانی یاریزانان و ستافی تەکنیکی و دەستەی کارگێڕییە، و ئەوەی بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو کردوویانە".
شەمەری ئاماژەی بەوەدا کە "وەزارەتی ناوخۆ لە ئەرکی نیشتمانی داهاتووی خۆیدا لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی عەرەبیدا پاڵپشتییەکی تایبەت پێشکەش بە تیپی تۆپی پێ دەکات بە مەبەستی بەردەوامبوون لە بەدەستهێنان و پێشکەشکردنی ئاستێکی شایستەی تۆپی پێی عێراق".