بەغدا - INA - محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبا، پشتڕاستی کردەوە کە وەزارەت هیچ ڕێنماییەکی فەرمی لەبارەی ڕێگەدان بە عێراق بۆ پێدانی باجی غازی ئێرانی وەرنەگرتووە.
وەزیری كارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، "پرسی ڕێگەدان بە عێراق بۆ ماوەی 120 ڕۆژ لە عێراق باجی غازی ئێرانی، تەنها لە میدیاکان بڵاوکرایەوە و هیچ شتێکی فەرمیان پێنەگەیشت".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕە پارەیەک لە لایەنی ئێرانەوە ڕاگیراوە و دەبێت یان بە پارە یان بە نەوت بدرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەگەر ئەمریکا ڕەزامەندی بدات بۆ پێدانی باجەکان، دەکرێت بەشێکی وەک پارە و بەشێکی دیکەی وەک سووتەمەنی خەرج بکرێت."
جێگای سەرنجە دوێنێ سێشەممە میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ئەمریکا بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژ لێخۆشبوون بە عێراق بەخشیوە بۆ پێدانی باج بۆ غازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە.