په‌يامێكى پيرۆزبايى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سیاسی
  • 19-07-2023, 11:03
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی. پەیامێكی پیرۆزبایی بەڵاوکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
    له‌م ياده‌ پيرۆزه‌دا جه‌خت له‌ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌ و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ين.

    سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.