سەید سافی لەبۆنەی گۆڕینەوەی ئاڵاکاندا یادی فەتوای مەڕجەعی باڵا دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 19-07-2023, 10:58
  • +A -A

    کەربەلا/ INA
    بریکاری مەڕجەعیەتی باڵا سەید ئەحمەد سافی لە ڕێوڕەسمی کۆڕینی ئاڵاکانی گونبەدی ئەبو فازل عەباس سەلامی خودای لێبێت یادی فەتوای جیهادی دژبەتیرۆری مەڕجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی کردەوە.
    سەید سافی لەوتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی ئامادەیی دەروونی و ڕەشپۆشین لەدیاردە بنەڕەتیەکانی مانگی موحەڕڕەم هەژماردەکرێت کە یادکردنەوەیەکە بۆ عاشوڕا کەپێوستە بەشداربین تیایدا وەک گوزارشتێک لەم کارەساتە مەزنە، ڕووداوی تەف پێش ئەوەی پەند بێت کارەسات بوو ، ئێستاش مێژوو خۆی دووبارەکردەوە کە کۆمەڵێک چەتەو پیاوکوژ وتیرۆریست پەیدابوون کە خەریک بوو بارودۆخەکە بەئاقارێکی نەخوازراودا بەرێت، بەڵام ئەوانەی که وەڵامگۆی مەڕجەعیەتی باڵا بوون هاوکێشەکەیان گۆڕی و لەگەڵ هەقدا بوون و دژبەپووچەڵی وەستانەوە.