بەغداد/ INA
وەزیری دەرەوە فوئادحسین پەڕاوی پشتڕاستی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا وەرگرت.
وەرارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری دەرەوە فوئادحسین کۆپیەکی پەڕاوی پشتگیری لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا ستیفن هێتشن وەرگرت ، لەدیدارێکیشدا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولاکرد.
وتیشی کە هەردوولا باسیان لە دەرەنجامی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەکرد بۆ بەریتانیا وجەختیان کردەوەلە گرنگی بەدووداچون کرد بۆ دەرەنجامەکانی ئەوسەردانە.
هەروەها وەزیری دەرەوە پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ کۆششەکانی باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.
ئەمەو باڵیۆزی بەریتانیا هیوای هاوکاری خواست لەنێوان هەردوو وڵات و ڕۆڵی عێڕاقیشی بەرزنرخاند لە سەقامگیری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.