پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی

سیاسی
  • 18-07-2023, 21:19
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی  بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێكی بەڵاوکردەوە.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٥، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
    لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا.
    لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە.