بەغداد/ INA
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس فەریق عادل خالدی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانێکی کارگێڕی دەرکرد بۆ پێدانی عەلاوەی ساڵانە بە پلەکان.
بەیاننامەی بریکاری کاروباری پۆلیس کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا وتی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس فەریق عادل خالدی فەرمانی کارگێڕی تایبەتی دەرکرد بە خەرجکردنی عەلاوەی ساڵانە بۆ پلەکان لە فەرماندەییەکانی پۆلیسی بەغداو پارێزگاکان و ئەوانەی کە خشتەی مانگی تەمموزی ساڵی 2023 دەیانگرێتەوە بەپێی شایستەیی یاساییان.