بەغداد/ INA
وەزیری بەرگری سابات عەباسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە سەرکەوتنی سوپای عێڕاق لە شکاندنی داعش سەقامگیری لەناوچەکەدا پتەوتر کرد .
عەباسی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی پێشوازیم کرد لە وەزیری سوپای فەڕەنسی سباستیان لوکۆڕنۆ لە بارەگای وەزارەتی بەرگری و پێکەوە گفتوگۆمان کرد دەربارەی ئاسایشی هەرێمایەتی وهاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوولا.
وتیشی ئەوەمان ڕوونکردەوەکە سەرکەوتنی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق لە ڕاوەدوونانی تیرۆر سەقامگیری ناوچەیی پتەوتر کردووە و جەختیشمان کردەوەسەر پاراستنی ئەم دەسکەوتە مێژووییە.