ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی خۆی بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 18-07-2023, 17:42
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ ڕۆژی پێنجشەمەی داهاتوو هەڵگرت.
    لەدانیشتنی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر هەمواری دووەمی یاسای گۆڕینی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 6 ی ساڵی 2006 و هەروەها دەنگیشی دا لەسەر پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێککەوتنی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان عێڕاق و وڵاتی میرنشینەکانی عەرەبی .
    هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنەکەی خوێندنەوەی یەکەمی تەواوکرد بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دڵنیایی لەسەر بەرپرسیارێتی کەسی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 47ی ساڵی 1990 ، بەهەمان شێوەش خوێندنەوەی یەکەم کرا بۆ پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێککەوتنی لێخۆشبوون لە هەڵگرانی پاسپۆڕتی دیبلۆماسی لە بەدەستهێنانی ڤیزا لەنێوان عێڕاق و قوبڕس.