بەغداد/ INA
سەرۆک کومار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکرەوە لە سەر گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەکردکە سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکردلەهەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکی لە عێڕاق دیفید بورغر.
سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا جەختیلە گرنگی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە لە زۆرلەبوارەکانداکەپێویستە پتەوتربکرێن و گەشەیان زیاترپێبدرێت.
لەبارەی ئاوارەکانیشەوە ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی ڕێکخراوەکان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان وگەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.
لەلایەن خۆشیەوە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکی پاڵپشتکردنی ئەمریکای بۆ سەقامگیری عێڕاق دووپاتکردەوە و هیواشی خواست کە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان پتەوتر بکرێن.