سەرۆک وەزیران: حکومەت بەردەوامە لەهەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان

سیاسی
  • 18-07-2023, 13:48
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتی کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لەبەرپرسی دەستەی حەج و عەمرە وکارمەندە پێشکەوتووەکانی کرد، وپیرۆزبایی تەواوبوونی وەرزی حەجی ئەمساڵ و گەڕانەوەی سەرجەم کاروانی حاجیانی عێراقی لێکردن.
    هەروەها بەڕێزیان پیرۆزبایی لەدەستە و ستافەکەی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە نێوان نێدراوی حەجیانی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بۆ ئەمساڵ، و بە بەڵگەیەکی دیکە هەژماریکرد لەو خەمخۆری و گرنگیپێدانەی کە حکومەت بە هەموو حاجیانی ماڵی پیرۆزی خوای لەهاووڵاتیانی عێراقی دەدات، وهەوڵەکانی تەرخان دەکات بۆ خزمەتکردنیان و ڕێزگرتن لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە پیرۆزەکان.
    بەڕێز سودانی دووپاتی کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لەهەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان لە بوارە جیاجیاکاندا و ئەمەش لە ناوەڕۆکی پابەندبوونەکەی و ئامانجی بەرنامەکەیدایە.