بەغداد/ INA
جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخوان عەبدوللە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلەوەی کەپێویستە کۆمۆسیۆنێکی دیکەی مافی مرۆڤ پێکبهێنرێت.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە شاخەوان عەبدوللە سەرۆکایەتی لێژنەی شارەزایانی تایبەت بە کۆمۆسیۆن کرد بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە.
وتیشی کە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆکرا دەربارەی بەردەوامی کاری لێژنەکە و سەرجەم تێبینی ئەندامان و سەرۆکی لێژنەکە تۆمارکرا و چالاکیەکانی لێژنەکەش لەماوەی پێشوو لێکدرایەوە.
هەروەها شاخوان ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستەپابەندی هەبێت بە پێوەرەکانەوەو شارەزایی و لێهاتوویی و شیاوی زانستی وهاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانداڕەچاوبکرێت لە پێکهێنانی کۆمۆسیۆنێکی نوێدا.