حەشدی شەعبی دەست دەکات بە داڕشتنی میکانیزمێک بۆ جێگیرکردنی مووچە

ئەمنی
  • 18-07-2023, 11:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئامینە سلامی
    حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە میکانیزم و یاسایەکی داڕشتووە بۆ جێگیرکردنی مووچە.
    یاریدەدەری بەرپرسی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی مهەنەد حسین بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەفەرمانی سەرۆکی حەشدی شەعبی فالح فەیاز فەرمانگەی کارگێڕی ودارایی لەحەشد میکانیزم و یاسایەکی تۆکمەی داڕشتووەبۆ جێگیرکردنی مووچەکانی ئەندامانی حەشدی شەعبی.
    وتیشی کە کارکردن بەردەوامە بۆ سەرخستنی ئەم ئەزموونە بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی ، کەلە ڕۆژانی داهاتوودا دەستووبردی تیادا دەکرێت.