دادگای تاوانەکانی میسان : بڕیاری زیندانی بۆ دوو تاوانبار دەرکرا

ناوخۆ
  • 18-07-2023, 11:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دادگای تاوانەکانی میسان ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دوو تاوانبار دەرکرد کەهەستابوون بە ڕفاندنی کچێک بۆ وەرگرتنی پارە لە کەسوکارەکەی.
    بەیاننامەی ئەنجومەنی دادوەری باڵا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووە ئاماژەیبەوەدا کە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دوو تاوانباردەرکرد کە بۆ وەرگرتنی پارە دوو کچیان ڕفاندبوو، ڕوونیشی کردەوەکە تاوانباری یەکەم بە بەشداری لەگەڵ تاوانباری دی کچێکیان ڕفاندووە و هەڕەشەیان لە کەسوکارەکەی کردووە کە ئەگەر پارەنەدەن ئەوا وێنەکانی بڵاودەکەنەوە.
    وتیشی کە ئەم بڕیارە بەپێی مادەی 422 و بەئاماژەی ماددەی 421/ج/2/ٲ/دلەیاسای سزادانی عێڕاقی دەرچووە.