موقتەدا سەدر: دەستی غەدر گەیشتە شەهید زوبەیدی دوای ئەوەی حەقبێژی و بەرگری لە مەرجەعیەت كرد و داوای كرد پابەندبن پێوەی

  • 30-04-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر تەئكیدیكردەوە دەستی غەدر گەیشتە شەهید قاسم زوبەیدی بەرپرسی دارایی حەشدی شەعبی دوای ئەوەی حەقبێژی و بەرگری لە مەرجەعیەت كرد و داوای كرد پابەندبن پێوەی. موقتەدا سەدر لە وەڵامی پرسیارێكی چەند ئەندامێكی حەشدی شەعبی كە داوایانلێكردبوو بۆ چوونی خۆی سەبارەت بە تیرۆركردنی ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی بخاتە روو، لەبەرامبەردا موقتەدا سەدر رایگەیاند: خوا لەو شەهیدەمان خۆشبێت و لە خوای گەورە داواكارم هەموو دەنگێكی حەق لە شەڕ بەدوربێت، حەشدی شەعبیش لە سیاسەت دوربخاتەوە. سەدر داواشی لە حكومەت كرد بێدەنگ نەبێت لەبەرامبەر ئەو تاوانەدا و لێكۆڵینەوەكان تەواوبكات و تاوانباران رەوانەی دادگابكات.